په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بیته‌وه
ته‌واوی په‌رله‌مانتاران ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بانگهێشتی ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 30ی ئهیلوول، ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی خوولی پاییزه بكات.
به گوێره‌ی بانگهێشتانهمهكه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئاگاداری ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه، كاتژمێری 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 30ی ئهیلوول، له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن.
