باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له عێراق ره‌خنه له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت به‌رامبه‌ر ریفراندۆم
رایان كرۆكه‌ر: ئێران هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه‌یه و پێویسته ئه‌مه‌ریكا بێته سه‌ر خه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
رایان كرۆكه‌ر, باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستایشی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه به ئاشتییانه به رێوه‌چوو, به‌تایبه‌تیش له كه‌ركووك, جگه له خورماتوو, كه رووداوێك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی روويدا و دواتریش داوای لێبوردنیان كرد.
له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی سیی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، رايان كرۆكه‌ر, ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرت، كه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌یڕه‌وی كردووه و رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی توندی ئه‌مه‌ریكا وای كرد به‌غدا ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مدواییه له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات.
گوتیشی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا بێته سه‌رخه‌ت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر كوردستان, رايان كرۆكه‌ر گوتی: "به رای من توركیا راسته هه‌ڕه‌شه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌سته‌مه جێبه‌جێی بكات".
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئێرانه، كه ده‌یه‌وێت كێشه‌ی بۆ درووست بكات.
كرۆكه‌ر جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد میلله‌تێكه ناترسێت و ئه‌گه‌ر وڵاتانی هه‌رێمی ده‌یانه‌وێت كورد بترسێنن، ئه‌وا كورد ئه‌وه نییه كه به ئاسانی بترسێت.
رایان كرۆكه‌ر، دیپلۆماتكاری دیاری ئه‌مه‌ریكایه و پێشتر له ساڵانی نێوان 2007 بۆ 2009، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له عیراق.