17 په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانى به‌غدا له دژی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
داواى پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كاندا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حه‌ڤده په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له داواكارییه‌كدا سزدانی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌شڵێن: ده‌بێت پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داواشیانكردووه پێداچوونه‌وه به بڕگه‌ی 10 له بڕیاره‌كانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێه‌رانیان به سزادانی به كۆمه‌ڵیان بۆ گه‌لی كوردستان وه‌سفكردووه.
