داعش تۆماری ده‌نگی نوێی به‌غدادی بڵاوده‌كاته‌وه
خه‌لیفه له ژیاندا ماوه و باسی كورد و توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، به‌ڵام رێكخراوه‌كه تۆمارێكی ده‌نگی نوێی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی "خه‌لیفه" كه داعش بڵاویكردووته‌وه، به‌غدادی داوای خۆڕاگری له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ هه‌موو چه‌كداران ده‌ركه‌وت رێگه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتن به‌ستراوه‌ته‌وه و ته‌نها پێویسته ئارام بگرن و خۆڕاگربن".
خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كییان له مووسڵ هه‌ڵقه‌ناوه و ئێستا خۆی حه‌شارداوه، داوا له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كات، به رووی "كافراندا" بووه‌ستنه‌وه و وپاڵپشتی یه‌كدی بكه‌ن.
به‌غدادی له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی، باس له‌وه‌ش ده‌كات، توركیا له مه‌ترسییه‌كی "زۆردا" ده‌ژیت و ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه كوردی ئه‌و وڵاته‌ش داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، بۆیه ئێستا له دژیان ده‌جه‌نگێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی پێشتر، وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای رووسیا، چه‌ند راپۆرتێكیان له‌باره‌ی كوژرانی به‌غدادی له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له سووریا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌كاونته‌كانی نزیك له رێكخراوه‌كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تۆمارێكی ده‌نگی نوێی "خه‌لیفه"یان بڵاوكرده‌وه.