نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌رده‌بڕێت
له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، یان كوبیش، ده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا, به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ یان كوبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیری نێوان به‌رپرسانی كوردستان و عێراق ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به دانوستان و گفتوگۆ.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان، كه تێیدا 92.7%ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگییان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بڕیارییان له دژی كوردستان ده‌ركردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانيش لاى خۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه به نایاستیی و ناده‌ستووری داناوه و ره‌تیكردوونه‌ته‌وه.