هێلی فڕۆكه‌وانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا گه‌شته‌كانییان بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن
توركيش ئێرلاینز هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردوو هێلی فڕۆكه‌وانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا (لوفتهانز و ئاوستریان وینگس) گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و توركیش ئێرلاینزی توركیش هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كاته‌وه.
به‌شی ئینگلیزی وێبسایتی كوردستان 24 بڵاویكردووه‌ته‌وه, هێلی فڕۆكه‌وانی لوفتهانز رایگه‌یاندووه، گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر راناگرێت، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، گه‌شتی داهاتووی هێله فڕۆكه‌وانییه‌كه بۆ هه‌ولێر، سبه‌ی شه‌ممه‌یه و گه‌شته‌كه‌شی دواناخات و ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای "ئاوستریان وینگس" رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقه‌وه بۆ راگرتنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی پێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه پلانی گه‌شته‌كانیان هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها هێلی فڕۆكه‌وانی "جێرمانیا"ی ئه‌ڵمانی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ گه‌شتێكی خۆی رابگرێت.
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌شته‌كان و چاودێری دۆخه‌كه‌ش ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی پێشهاتی نوێش، سه‌رنشینان له گۆڕانكارییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ميدياكانى توركياش، هێلی فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاینز، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.