پوتن: له‌گه‌ڵ ئه‌ردوغان له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان قسه‌مان كرد
هه‌ڵوێستی پوتن له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چییه
K24 - هه‌ولێر:
ڤلاديمێر پوتن, سه‌رۆكی رووسیا, له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی, ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان, رایگه‌یاند, له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كردووه, به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌وه ئاشكرا نه‌كرد.
پوتن راشیگه‌یاند, وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه راگه‌یاندووه, بۆیه پێویست ناكات كه ئه‌و چیدیكه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند كه پشتگیریی له خواستی گه‌لی كوردستان ده‌گرن و داواشی كرد هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و پرسه به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.