مۆسكۆ: هەڵوێستی رووسیا لەبارەی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نەگۆڕاوە
گۆڕانکاریشی بەسەردا نایەت
K24 - مۆسكۆ:
هه‌ڵوێستی رووسیا به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌ر وه‌كو پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندبوو، رێز لە خواستی گه‌لی کورد دەگرن و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (کۆشکی کرێملن)، لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، دوای سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، بۆ تورکیا و دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌ردۆغان، هەڵوێستی ئێمە لەبارەی راپرسی کوردستان نەگۆڕاوە و گۆڕانکاریشی بەسەردا نایەت.
پیسكۆڤ جارێكی دیكه جه‌ختی له ناوه‌ڕۆكی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "رێز لە خواستی گه‌لی کورد دەگرین"، هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن".