ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ناوه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت
سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌ی سبه‌ی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆببێته‌وه و وێڕای تاووتوێكردنی پرسه‌كانی دوای ریفراندۆم، ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش بگۆڕێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات، تێیدا تاوتوێی ئەنجامی ریفراندۆم و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان بكات.
ھەروەھا تاووتوێی ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستانیش باسیان لێوه بكرێت، جگە لەوەش، بریارە ناوەی ئەنجوومەنەكە بگۆڕیت و تا ئێستاش دیار نییه ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێته چی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای ریفراندۆم بگونجێت.
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكرێت و جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، سەرجەم پارت و پێكھاتەكانی كوردستان، نوێنەریان تێیدا ھەیە.