پێشمه‌رگه‌ به‌م شێوه‌یه‌ پێشوازی له‌ ئاواره‌كانی حه‌ویجه‌ ده‌كات

متمانه‌ی به‌ حه‌شدی شه‌عبی نییه‌ و خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

K24 - كه‌ركووك:

لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە، هەڵاتنی ئاوارەکان بەلێشاو دەستیپێکردووە ئەوانەی کە خۆیان گەیاندووه‌تە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەدەیان کاتژمێر بەپێ، رێیان کردووە، بەشێکی زۆریان خەڵکی شارۆچەی حەویجە وگوندەکانی دەرووبەرین.

هەرچەندە هێزە عێراقییەکان چەند رێڕەوێکی پارێزراویان کردۆتەوە لەشەڕی حەویجە، بەڵام خەڵکی ئەو ناوچانە لەترسی هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی خۆیان دەگه‌یه‌ننە سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

بەوتەی کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک؛ لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 3500 هاووڵاتی خەڵکی حەویجە و ناوچەکانی دەرووبەی خۆیان گەیاندووه‌تە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە نێو ئەو ژمارەیەش چەند چەکدارێکی داعش هەبووە، بەڵام لەلایەن ئاسایش وهەواڵگری میحوەرەوە دەستگیرکراون.

 

فۆتۆ: سۆران كامه‌ران