كۆمكاری عه‌ره‌بی پاڵپشتی دهستپیشخهرییهكهی عه‌لاوی ده‌كات
ئه‌بولغه‌یت: بوونی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه عێراق له قه‌یرانی زیاتر دوورده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/10/2017 ئاماده‌یی خۆی بۆ پاڵپشتیكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی "نێوان عێراق و كوردستان بكرێت و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "ئه‌و جۆره جووڵه و دهستپیشخهریانه، عێراق له قه‌یران و كێشه‌ی زیاتر دوورده‌خاته‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، له لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ته‌له‌فۆنی بۆ كراوه‌و له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی و وه‌ڵامی ئیجابی بارزانی گفتوگۆیان كردووه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئاماده‌یی خۆی بۆ پاڵپشتیكردنی دهستپیشخهرییهكه و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی "ئه‌و جۆره ده‌ستپێشخه‌ریانه، عێراق له قه‌یران و كیشه‌ی زیاتر دوورده‌خاته‌وه".