بارسێلۆنا لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی ریفراندۆمی کەتەلۆنیا کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکە ئەگەری دواخرانی یارییەکەی ئەمڕۆ تاوتوێ دەکرێت

K24- هەولێر

بەهۆی گرژییەکانی ئەمڕۆی ریفراندۆمی کەتەلۆنیاوە، یانەی بارسێلۆنا بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری دواخستنی یاریی ئەمڕۆی لە لالیگا کۆدەبێتەوە.

رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە، کاتژمێر 14:00 ئەنجومەنی یانەی بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی شاری بارسێلۆنا بکات، کە بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیاوە گرژیی لە نێوان دەنگدەران و پۆلیس درووستبوو. یانەی بارسێلۆنا لە بارەگای خۆی لە یاریگەی کامپ نوو کۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و بەرپرسانی یانەی لاس پاڵماس بڕیار لەسەر ئەگەری دواخرانی یاریی ئەمڕۆیان دەدەن.

گەرچی شاندی یاریزانانی یانەی لاس پاڵماس کەمێک لەمەوبەر گەیشتە بارسێلۆنا، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا، مەترسی هەیە ئاڵۆزییەکان گەشە بکەن و لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەی بارسێلۆنا و لاس پاڵماس، کە وابڕیارە کاتژمێر 17:15 بە کاتی هەولێر لە کامپ نوو بەڕێوە بچێت، ئاڵۆزی زیاتر درووست بێت.

شاندی یاریزانانی یانەی لاس پاڵماس
شاندی یاریزانانی یانەی لاس پاڵماس
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا
گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی کەتەلۆنیا