پادشای سعوودیه بۆ پوتین: ده‌بێت ئێران ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
شا سه‌لمان و پوتین له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شا سه‌لمان پادشای شانشینی سعوودیه له مۆسكۆوه رایگه‌یاند: "پێویسته كۆتایی به ده‌ستوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنێت".
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "شا سه‌لمان له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له كۆشكی كرملین كۆبووه‌ته‌وه، نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستوه‌ردانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕیوه‌و به سه‌رۆكی رووسیای گوتووه: "ده‌بێت ئێران ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵگرێت و ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئاژانسه رووسییه‌كه له زاری شا سه‌لمانه‌وه ده‌ڵێت: "ئاسایش و سه‌قامگیریی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستن تا ئارامی و سه‌قامگیری له یه‌مه‌ن پارێزراو بێت".
هه‌روه‌ها پادشای سعوودیه گوتوویه‌تی: "پێویسته ئێران ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوچه‌كه نه‌كات و ده‌ست له تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵگرێت".