سعوودیه بیر له به دیلی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه
واشنتن به وردی چاودێری سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان ده‌كات بۆ رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعوودیه، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ و به‌رپرسانی باڵای رووسیا ئاماده‌كارییان بۆ پێشوازی له شا كردبوو.
سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی كولتووری رووسیا، كه مۆسكۆی بۆ رازێنراوه‌ته‌وه.

یه‌كه‌م سه‌ردان
سه‌ردانه‌كه‌ی شا، یه‌كه‌م سه‌ردانی شای وڵاته بۆ رووسیا، هه‌رچه‌نده ڤلادیمێر پوتین ساڵێ 2007 سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد، به‌ڵام شا عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز، نه‌چووه رووسیا.
بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان، سه‌رنجی ته‌واوی چاودێرانی بۆ لای خۆی راكێشاوه، كه به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، واشنتنی هاوپه‌یمانی سعوودیه‌ش، به وردی چاودێری ده‌كات، به‌تایبه‌تیش كه شای سعوودیه، به بڕی ملیاران دۆلار، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رووسیا مۆركردووه.
وێڕای هاوپه‌یمانێتی نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا كه نزیكه‌ی 70 ساڵه به‌رده‌وامه، ئێستا هه‌ریه‌ك له ریاز و مۆسكۆ، بیر له ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش كه ئێستا بازاڕی نه‌وت به ته‌واوه‌تی ناجێگیره.
ئێستا رۆژهه‌ڵات، ئاڵوگۆڕی زۆر له رووی هاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به روونی هه‌ست به لاوازی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئێرانیشه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی، له ماوه‌ی سه‌ردانی شای سعوودیه كه 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت، ره‌نگه بگه‌نه چه‌ند رێككه‌وتنێكی به‌تین له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.

گومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
سعوودیه، پشت به په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ستووه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنیت، پێده‌چێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر داراییه‌كه‌ی ریاز به هێزه‌وه بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی ئێرانی شیعه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، سوودییه‌كان نیگه‌رانن له په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانییان دیپلۆماسییه‌كانییان هه‌مه‌جۆرتركردووه، به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی شیعه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن، پێشتر ئاماده نه‌بوونه بیكه‌ن.
رۆژنامه‌ی گاردیان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ناوه‌ندی هێزی سووننه، كه سعوودیه‌یه، له‌و مانگانه‌ی دواییدا میوانداری هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در، كه‌سایه‌تی ئایینی شیعه كردووه، ریاز و به‌غداش له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری عه‌رعه‌ری رێككه‌وتن و دوای 27 ساڵ له داخستنی، ده‌روازه‌كه كرایه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، به‌شی هه‌ره زۆری چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی سعوودیه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامانجه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین، كه جێپه‌نجه‌ی به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ر له به‌شداریكردنی سه‌ربازی له یه‌مه‌ن، تا پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ڕ.
تیۆدۆر كاراسیك، گه‌وره راوێژكاری په‌یمانگای شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی واشنتن ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندی وزه‌ی سعوودیه - رووسیا، به‌شێك له په‌یوه‌ندییه فراوانه‌كان كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی بنیاتنراوه، رووسیا ده‌مێكه به دوای دامه‌زراندنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا"، روونیشی ده‌كاته‌وه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له‌م دواییانه‌دا دووجار سه‌ردانی رووسیای كردووه.

نه‌وت یه‌كیانده‌خات
سعوودیه و رووسیا، دوو گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن له جیهان، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كانییاندا، زۆرترین سه‌رنجیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی وزه‌یه، پێشبینیش ده‌كرێت هه‌ردوو وڵات بۆ هاوكاریكردن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌نه رێككه‌وتن، هه‌ردوولاشیان رێككه‌وتوون بۆ دامه‌زراندنی سندووقێك به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری وزه.
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، سعوودیه هه‌وڵده‌دات، په‌ره به وه‌به‌رهێنانه‌كانی بدات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وه بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و هه‌وڵه، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرای ده‌كات، شا سه‌لمان، له‌و سه‌ردانه‌یدا، زیاتر له 100 بزنسمانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته مۆسكۆ.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، 24 وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، به سعوودیه و رووسیاوه، كۆتاییه‌كانی 2016 رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی، به شێوه‌یه‌ك بگاته 1.8 به‌رمیل رۆژانه.
رێككه‌وتنه‌كه‌ش تا مانگی ئاداری 2018 نوێكراوه‌ته‌وه، كه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتییه، كه به‌هۆی زۆری خستنه بازاڕی نه‌وت، نرخه‌كه‌ی ته‌واو دابه‌زیوه، به شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2016، كه‌مترین نرخی تۆمار كرد له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو.
پوتین له پێشوازی شا سه‌لمان له مۆسكۆ گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان، خزمه‌تێكی باش به ئابووری جیهان ده‌كات"، ئه‌و لێدوانه‌ش به مانای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رازییه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له كۆتایی مانگی ئاداری 2018، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بازاڕی نه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات، ئاماده‌ییان تێدایه ئه‌گه‌ر بتوانرێت جارێكی دیكه‌ش نوێی بكه‌نه‌وه.

سووریا و ئێران
به‌لای كه‌مه‌وه، ئه‌و دوو وڵاته زه‌به‌لاحه‌ی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، كۆبوونه‌وه‌كانییان ته‌نها له باره‌ی دارایی و نه‌وته‌وه نه‌بووه، چونكه مۆسكۆ ئێستا هێزێكی سیاسی گه‌وره‌یه و رۆڵی دیاری ئه‌و وڵاته، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئینكار ناكرێت.
فه‌هد نزار، راوێژكاری سیاسی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له واشنتن، كه به ناوی خۆی قسه ده‌كات نه‌ك باڵیۆزخانه، گوتی: "بێگومان سعوودیه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌رز ده‌نرخهێنێت و پێیوایه، سرووشتی په‌یوه‌ندییه‌كان فره‌ڕه‌هه‌ندن".
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی پێده‌چێت گرنگی پێبدرێت، گۆڕانكاری ره‌وشی سووریا، كه مۆسكۆ پاڵپشتی حكوومه‌تی ده‌كرد و سعوودیه و ئه‌مه‌ریكاش ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاته.
وێڕای ئه‌وه‌ی تا ساڵیی 2016ش، هاوكاریكردنی ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مۆسكۆوه، جێگه‌ی نیگه‌رانی و ناكۆكی نێوان سعوودیه و رووسیابوو، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
له به‌رامبه‌ر شكستهێنانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سه‌ركه‌وتنی رووسیا، وڵاتانی كه‌نداویان تۆمه‌تبار ده‌كرد، زۆربه‌ی تۆمه‌ته‌كانیش ئاراسته‌ی سعوودیه ده‌كران كه نه‌یویستووه گرووپه‌كانی نزیك له ئیخوان موسلیمین چه‌كدار بكات.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی رووسیا، وای كردووه، هێزه دیپلۆماسییه‌كه‌ی له سووریا، به ئاراسته‌ی پێكهاتنێكی رووسی – توركی – ئیرانی هاوبه‌ش بگۆڕێت، بۆ دیاریكردنی 4 ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و وایكردووه سعوودیه به شێوه‌یه‌كی پراگماتیكی، هاوكاری ئه‌و پرۆژه‌یه بێت.
بڕیاریشه سعوودیه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه رێكبخات، مه‌به‌ستیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، یه‌كخستنی ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و داوكارییه‌كانییه‌تی.

چاره‌نووسی ئه‌سه‌د
مارك گاتز، شاره‌زای كاروباری رووسیا، له كۆلێژی سكار، بۆ سیاسه‌ت و حوكم، له زانكۆی جۆرج میسۆنی ئه‌مه‌ریكی، بۆ واشنتن پۆست، ده‌ڵێت: "سعودییه‌كان ئێستا به ته‌واوی بڕیاریانداوه، ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هیواخوازن به هاوكاری رووسیا بتوانن سنوورێك بۆ هه‌ژموونی ئێران له سووریا و ناوچه‌كانی دیكه دابنێن".
پێده‌چێت سعوودیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و رازیكردنی دڵی رووسیا، ئاسۆی بارزگانی و وه‌به‌رهێنان له‌به‌رده‌م رووسیا بكاته‌وه، به‌ڵام روون نییه ئایا رووسیا ده‌توانێت سنوورێك بۆ هه‌ژموون و پاوانخوازییه‌كانی ئێران له سووریا دابنێت یان نا، هه‌ر كاتێكیش سعوودیه‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن، رووسیا توانای ئه‌و كاره‌ی نییه، یان به‌و ئاراسته‌یه كار ناكات، ئه‌وا ده‌رفه‌تی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی سعوودیه‌كانیش نامێنێت.
تا ئێستاش روون نییه، چ بابه‌تێك له‌و سه‌ردانه په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان بۆ رووسیا، له‌كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و مۆسكۆ به‌ره‌و گرژییه.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ، یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شانشینی سعوودیه بوو، به‌ڵام هه‌ندێك له شیكه‌ره‌وان پێیانوایه، ئێستا ریاز چاوی زیاتر له په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ رووسیا و له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به گومانه.
گومانه‌كانی سعوودیه له ئه‌مه‌ریكا، له قه‌یرانی سووریا زیاتر ره‌نگیداوه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی گاردیان باس له‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی سعوودییه‌كان دڵته‌نگی خۆیان له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ، به‌رامبه‌ر به سووریا ده‌ربڕیوه و پێیانوایه، جگه له تێكشكاندنی داعش، هیچ نیازێكی دیكه‌ی له سووریا ئه‌نجامی بدات.

گفتوگۆی پێشوه‌خته
بروس ریدڵ، راوێژكاری دیاری په‌یمانگه‌ی برۆكینگڤ و گه‌وره شیكه‌ره‌وه‌ی پێشووی سی ئای ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: "سعوودیه‌كان ده‌زانن كه رووسیا سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی ده‌ربكه‌وێت، به‌تایبه‌تیش دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له سووریا".
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پوتین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆئاماده‌كردنه له ئه‌گه‌ری بێئومێدبوونی سعوودیه له تره‌مپ، به‌رامبه‌ر سووریا، وه‌ك چۆن پێشتر له بابه‌تی قه‌ته‌ڕ بێهیوای كردوون و هیچ هه‌نگاوێكی له دژی قه‌ته‌ڕ نه‌گرته به‌ر.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا سعودیه له په‌یوه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت، كه چه‌ندین ساڵی خایاندووه و وڵاته‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان فرانكلین رۆزڤلت سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا و شا عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود دامه‌زرا، كه له ساڵی 1945 له‌سه‌ر كه‌شتی جه‌نگی كویسنی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه، یاخود ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پشتگوێده‌خات و په‌ره به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسكۆی پوتین ده‌به‌ستێت؟