بارزانی: به قوڵكردنه‌وه‌ی برایه‌تی و یه‌كڕیزیمان رۆحی مام جه‌لال شادتر ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی تاڵه‌بانییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/10/2017 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گردی ده‌باشانی شاری سلێمانی تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی مام جه‌لال دانا و هیوای خواست كۆچی دوایی مام جه‌لال ببێته هۆی یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستان و به‌رپرسانی عێراقیش به هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گووتی: "لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەمێکی گران و زیانێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە، ئەوەی ئێستا پێویستە لە سەرمان بیكه‌ین، ئەوەیە برایەتیمان قوڵتر بکەینه‌وه و یەکڕیزیمان بپارێزین، بەمەش رۆحی مام جەلال شادتر دەکەین".
بارزانی ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق رایگه‌یاند "ئەوەی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی میللـەتی کورد پێمان بکرێت دەیکەین وبه‌رده‌وام دەمانەوێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین".
بارزانی گووتی: "کەس هێندەی من هەست بەو بۆشاییە ناکات، کە جەنابی مام جەلال جێیهێشتووه، زۆرجار بە تەلەفۆنێك کێشەکانی چارەسەر دەکرد".
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی مام جه‌لال دانا.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی مام جه‌لال له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه و جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
دوێنێ ته‌رمی مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕێنرایه‌وه شاری سلێمانی و له رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆی سه‌رۆكایه‌تیدا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان رێزی لێ‌نرا و له فڕۆكه‌خانه تاجه‌گوڵینه له‌به‌رده‌م ته‌رمه‌كه‌ی دانراو پاشان له گردی ده‌باشانی شاری سلێمانی له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریدا به‌خاكسپێردرا.