له‌مه‌ودوا ئه‌م چه‌كه رووسییانه له سعوودیه درووست ده‌كرێن
رێككه‌وتنه‌كه له سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان مۆركراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه نوێیه‌كانی سعوودیه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ی درووستكردنی چه‌ك له رووسیا، له‌مه‌ودوا چه‌ند جۆرێك چه‌كی رووسی، له‌سه‌ر خاكی سعوودیه درووست ده‌كرێن، له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شا سه‌لمانی شای سعوودیه، گرێبه‌سته‌كانییان مۆر كراون.
TOS-1A
- سیسته‌می ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی قورس، هاوشێوه‌ی راجیمه.
- تواناى به‌رگری به هێزه زه‌مینییه‌كان ده‌به‌خشێت، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه زه‌مینییه‌كان.
- سيسته‌مه مووشه‌كییه، 24 مووشه‌ك ئاراسته ده‌كات و توانای پێكانیشی له دووری نێوان 600 مه‌تر تا 6 كیلۆمه‌تر هه‌یه.

AGS-30
- چه‌كی ئاراسته‌كردنی نارنجۆك، به ئاسانی ده‌گوزارێته‌وه و چه‌كێكی كاریگه‌ره.
- یه‌ك سه‌رباز به‌سه بۆ به‌كارهێنانی و به وردی توانای ئاراسته‌ی نارنجۆكی 30 ملمی هه‌یه.
- ده‌توانرێت دووربینی ئاسایی و شه‌وانه‌شی بۆ ببه‌سترێت.

Kornet-EM
- سيسته‌می مووشه‌كی دوورهاوێژ، دژه تانكه و به لێزه‌ر ئاراسته ده‌كرێت.
- به دوو شێواز به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وانیش دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌كه له‌سه‌ر تانك و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، جۆره‌كه‌ی دیكه، چه‌سپاندنی له‌سه‌ر زه‌وی.
- سیسته‌مه‌كه توانای مامه‌ڵه‌كردن و پێكانی دوو ئامانجی هه‌یه له یه‌ك كاتدا و له كه‌شوهه‌وا و پله‌ی گه‌رمی به‌رزیش كار ده‌كات.
