له توركيا داواى زيندانيكردنى 11 چالاكى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت
ئاژانسى دى ئێن ئه‌ى توركى بڵاويكرده‌وه، له ئێستادا 8 چالاكى سه‌ر به لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ماوه‌ى سێ مانگه له زينداندان.
K24 – هه‌ولێر:
داواكارى گشتى توركيا داواى زيندانيكردنى 11 چالاكى رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هه‌ريه‌ك بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندييان به رێكخراوى تيرۆريستييه‌وه.
ئاژانسى دى ئێن ئه‌ى توركى بڵاويكرده‌وه، له ئێستادا 8 چالاكى سه‌ر به لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ماوه‌ى سێ مانگه له زينداندان.
رێكخراوه‌كه داواى له توركيا كردووه، كارمه‌ند و چالاكوانانى ئازاد بكات.
جون دالهيرز، به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌وروپا رايگه‌ياند، درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى زيندانيكردنى ئه‌و كارمه‌ندانه، به‌ڵگه‌يه‌كى ئابڕوبه‌ره له باره‌ى مامه‌ڵه‌ى توندى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت له پێناو مافه‌كانى مرۆڤ له توركيا تێبكۆشن.