سوپاى پاسداران: وه‌ك داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مريكا سوپاى پاسداران بخاته ليستى تيرۆره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ئێمه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، به‌و جۆره‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و وڵاته ئێمه بخاته ليستى تيرۆره‌وه.
ليوا محه‌ممه‌د جه‌عفه‌رى، فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ستراتيژى سوپاى پاسداران گوتى: ئه‌گه‌ر واشنتن ياساى سزادان له دژى ئێران كارا بكات، ئه‌وا له‌سه‌رى پێويسته هێزه‌كانى بۆ دوورى 1000 كيلۆمه‌تر له ئێرانه‌وه دووربخاته‌وه، كه ئه‌و مهودايه، هاوڕێكه له‌گه‌ڵ مه‌وداى گه‌يشتنى مووشه‌كه‌كانى ئێران بۆ ئامانجه‌كانيان.
هه‌روه‌ها گوتى: ياساى سزاكانى ئه‌مريكا له دژى ئێران واته ده‌رچوونى ئه‌مريكايه له رێككه‌وتنى ناووكى و وڵاته‌كه‌شى ئه‌و گهمژهييهى تره‌مپ به‌كار ده‌هێنێت له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ پرسى چه‌كى ناووكى.