پەرلەمانی عێراق بە بێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە
پێشبینی دەکرێت گفتوگۆ لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی ئوسامە نوجێفی و ئەیاد عەللاوی بكرێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامبدات.
کۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی شەممەی رابردوو بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ ئەمڕۆ دواخرا، پێشبینی دەکرێت باس لە چەندین پرسی جیاواز بکرێت لە نێوانیاندا، دەستپێشخەرییەکەی ئوسامە نوجێفی و ئەیاد عەللاوی جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و سەردانەی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لە کاتێدایە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە بەشداری لە کۆبوونەوەکان نەکەن، تاکو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دژی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی رابردوودا پەسەند کران.