موقتەدا سەدر مالیکی بە فرۆشتنی خاکی عێراق تۆمەتبار دەکات

دەیەوێت تەواوی عێراق بفرۆشێت

K24 - ھەولێر

رێبەری رەوتی سەدر بەبێ ناوهێنان، هێرشی توندی کردە سەر نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بە فرۆشتنی خاکی عێراق تۆمەتباری کرد.

موقتەدا سەدر،رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، مانەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەو پێکهاتەیەی ئێستای تەنیا لە بەرژەوەندی ئەو کەسەیە، کە پێشتر بەشێکی زۆر لە خاکی عێراقی فرۆشت و ئێستاش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات و تەواوی عێراق بفرۆشێت.

گوتیشی، لە کارەکانمان بۆ گۆڕینی سەرۆك و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبین.

 داواشی لە پەرلەمانی عێراق کرد، پەلە لە دیارکردنی سەرۆك و ئەندامانی نوێی کۆمیسیۆن بکات.