سێ فراكسیۆنی كوردستانی بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن

فراكسیۆنی پارتی و ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی بایكۆتاییان كردووە

K24 - بەغدا

ھەرچەندە پێشترە راگەیەندرابوو كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكەن، بەڵام ھەر یەك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ، بەشداریان لە كۆبوونەوەكە كردووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و هەریەك لە فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆران، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.

 ئاماژەی بەوەشدا، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و  بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوکەیان کردووە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیاریکردنی سەرۆك و ئەندامانی کۆمسیۆن بدرێت.