ته‌نها به گفتوگۆ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: نابێت بابه‌تی ئاڵای سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی تاڵه‌بانی گه‌وره بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/10/2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی پاراستنی سەروەری عێراق نەگۆڕاوە و گوتیشی ئەوان گفتوگۆ بە تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەزانن".
بەهرام قاسمی هەروەها گوتی: "لە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و تورکیا و عێراق گفتوگۆ لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کراوە و دووپاتیشی کردەوە کە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بۆ دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە گرنگ دادەنێن".
به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سلێمانی و به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق، نه‌بووه‌ته هۆی شكاندنی بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌یدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی تاڵه‌بانی و پێچرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به ئاڵای كوردستان نه‌ك عێراق و جێهێشتنی ژماره‌یه‌ك له میوانه‌كان به‌و هۆیه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گووتی: "ئاگاداری ئه‌وه‌نیم كه هه‌ندێك كه‌س رێوڕه‌سمه‌كه‌یان جێهێشتبێ، به‌ڵام پێشوازییه فه‌رمییه‌كه ماوه‌كه‌ی كورت بووه، پێموایه بابه‌تی ئاڵا گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی نییه و نابێت زۆر بایه‌خی پێبده‌ین، له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بیانه‌وێت ئیستیفزاز بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه به خێرایی تهو‌او بوو، شانده‌كه‌ی ئێمه‌ش درنگ گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌كه و دوای ته‌واوبوونیشی یه‌كسه‌ر رۆیشتوون".
هه‌روه‌ها گووتی: "به‌هۆی كه‌سایه‌تی مام جه‌لال و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق بووه، به‌شداریمان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كردووه".