په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا گرژی تێده‌كه‌وێت
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نایه‌ته ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر
ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م به‌سه‌ر درووستبوونی گرژی له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا تیپه‌ڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره فه‌رمانبه‌رێكی توركیای ده‌ستگیركرد كه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره كارده‌كات، به‌ڵام دادگای توركیا به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی توركی باڵیۆزخانه‌كه ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی، ئۆفیسی داواكاری گشتی، پاش ئه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست و ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره و ژنه‌كه‌ی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی رابردوو به‌شدارییان كردوه‌و پاره‌ی خستووه‌ته سه‌ر حیسابێك له بانكێكی سه‌ر به گوله‌نییه‌كان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا تا ئه‌م ساته نه‌یانتوانیوه بڕیاره‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جێبه‌جی بكه‌ن، چونكه هێشتا له ناو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانهكهدایه و نایه‌ته ده‌ره‌وه. به‌گوێره‌ی نه‌ریته دیپلۆماسییه‌كان، رێگه به پیاوانی ئاسایشی نادرێت له جیهاندا تا بچنه ناو باڵیۆزخانه‌كانه‌وه، چونكه وه‌ك خاك و سه‌روه‌ریی وڵاتی خاوه‌ن باڵیۆزخانه‌كه دانراوه".
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، هه‌فته‌ی رابردوو فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان ده‌ستگیركرد، ناوی مه‌تین توبۆزه و تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ریكخراوهكهی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن دراوه‌ته پاڵی.
به‌و هۆیه‌شه‌وه نێرده‌ی دیپلۆماسی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره خزمه‌تگوزاری پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی توركیا راگرت و توركیاش له به‌رامبه‌ردا بریارێكی هاوشێوه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره كرد، به بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه‌و هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه.
ئه‌و گرژی و بارودۆخه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و تروكیا هاتووه‌ته ئاراوه، نرخی دۆلار و یۆرۆی به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه ئاستی پێوانه‌یی به‌راورد به ماوه‌ی رابردوو.