سه‌درييه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
ئه‌وانه يه‌كجار بڕيار و هه‌ڵوێست و ويژدانيان ناخه‌نه خزمه‌تى عێراقه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى سه‌رپه‌رشتيكردنى ناڕه‌زايه‌تييه جه‌ماوه‌رييه‌كانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مانى كرد.
ئه‌و ليژنه‌يه رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى عێراق بيه‌وێت كاركردنى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن به‌م دهستهيهى ئێستايهوه درێژ بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌چينه سه‌ر په‌رله‌مان.
ئيخلاس عوبه‌يدى ئه‌ندامى ليژنه‌كه رايگه‌ياند، ئێمه پێشتر ناڕهزايهتييهكانمان دواخست بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌بێت و په‌رله‌مان كۆميسيۆنێكى نوێ هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام سوودى نه‌بوو.
گوتيشى: ئه‌وانه يه‌كجار بڕيار و هه‌ڵوێست و ويژدانيان ناخه‌نه خزمه‌تى عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به خواستى خه‌ڵك نه‌بێت، ئه‌وا خه‌ڵك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر په‌رله‌مان و هه‌قى خۆى له‌و په‌رله‌مانتارانه وه‌رده‌گرێته‌وه و چاريشيان ئه‌وه‌يه يان واز بێنن ياخود رێگه بده‌ن خه‌ڵك چاره‌نووسى خۆى ديار بكات.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى عێراق گوێ به داواى ره‌وته‌كه‌ى نه‌دات، ئه‌وا مليۆنێك خۆپيشانده‌ر ده‌نێرنه سه‌ر په‌رله‌مان.