"كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت"
سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه چه‌ند جارێك وتاره‌كه‌ی ده‌ستكاری كردووه‌و خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌وانه‌یه ئیسپانیا رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار ببێته‌وه، ئه‌و رۆژه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی وڵاته‌كه ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری زۆره گرژی و توندوتیژی له‌گه‌ڵ مه‌درید درووستبێت و ئه‌وروپا هێنده‌ی دیكه دوو دڵ بكات".
چاره‌نووسی كه‌ته‌لۆنیا كه رووبه‌ره‌كه‌ی هێنده‌ی رووبه‌ری به‌لجیكایه و زیاتر له 7 ملیۆن و 500 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆره پاش ریفراندۆمه‌كه‌ی 10 رۆژ پێش ئێستا كه زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی كه‌ته‌لۆنی به به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ده‌نگیاندا، ئه‌مڕۆ كارلیس بۆدگیمۆنی سه‌ربه‌خۆخوازی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه له به‌رچاوی ئه‌وروپا رایبگه‌یه‌نێت كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بریكست (ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا) هه‌ژاندوویه‌تی".
میدیاكانی ئیسپانیا ده‌ڵێن: "بۆدیگمۆن نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه وتاره‌كه‌ی نوسیووه‌و چه‌ندینجار پێداچووهتهوهو دایڕشتووه‌ته‌وه و پرس و راوێژی به راوێژكاره‌كانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا پێشكه‌شی بكات. ئێستا سه‌رۆكه سهربهخۆخوازهكه له‌نێوان جیابوونه‌وه‌ی بێ دوو دڵی كه به چاره‌سه‌ریی ده‌زانێت، یان هاتنه ئارای ره‌وشێكی خراپی ژێر حوكمی مه‌درید دا خه‌ریكی لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی رێگاكه‌یه.
له مه‌دریدیش ماریانۆ راخۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ده‌ڵێت: "راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كلایه‌نه له‌لایه‌ن كه‌ته‌لۆنیاوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه حكومه‌تی مه‌درید هانبدات كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه‌كه‌ش هه‌ڵپه‌سێری، كه هیچ رۆژێك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خاوه‌نی لامه‌ركه‌زییه‌تێكی فراوانه، رووبه‌ڕووی بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ی شانشینه په‌رله‌مانییه‌كه نه‌بووه‌ته‌وه".