ئه‌ردۆغان: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا خه‌مباری كردین

"توركیا عەشیرەت نییە تا بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ"

K24 - ھەولێر

رەجەب تەیب ئۆردۆگان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر بڕیاری راگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند کە ئەمریکا هەر هەنگاوێک بهاوێژێت، تورکیاش هەمان وەڵامی دەبێ.

گوتیشی: "تورکیا دەوڵەتی عەشیرەت نییە تا بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ، بەڵام ھەدەپە پێی وایە ھەڵسوكەوت و سیاسەتەكانی ئەردۆغان توركیای بەم ئاستە گەیاندووە".