عێراق له رووی هێزی سه‌ربازییه‌وه پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی كردووه
پێگه‌ی گلۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر توانای سه‌ربازی عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "global fire power"ـی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆلێنكردنی وڵاتان به‌پێی توانا سه‌ربازییه‌كانیان رایگه‌یاندووه: "سوپای عێراق لاواز بووه‌و له‌نێو وڵاتانی جیهاندا بووه‌ته په‌نجاونۆیه‌مین هێزی سه‌ربازی و له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا له پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه دابه‌زیوه بۆ پله‌ی شه‌شه‌م.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پۆلێنكارییهی گلۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر كردوویه‌تی "سوپای عێراق له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه‌ته ریزی 59، له كاتێكدا به‌پێی پۆلێنبه‌ندی پێش دواینجاری پێگه‌كه له ریزبه‌ندی 55 بووه له ئاستی جیهان و له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش، پله‌یه‌كی دیكه تواناكه‌ی دابه‌زیوه و بووه‌ته شه‌شه‌م.
لیسته‌كه 133 ده‌وڵه‌تی له خۆگرتووه‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و بوودجه‌ی به‌رگرییه‌كه‌ی 587 ملیار دۆلاره. پاش ئه‌و رووسیا دووه‌م هێزه و له پاش ئه‌ویش چین و هیندستان و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و ژاپۆن دێن.
پێگه‌كه بۆ ئه‌و پۆلێنكردنه پشتی به ئاماژه‌كانی هێز به‌ستووه‌و 50 پێوه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا ره‌چاوكراوه. له‌وانه بوودجه‌ی به‌رگریی، كۆی ژماری هێزی سه‌ربازیی، جۆری چه‌كه‌كان، به‌ڵام ژماره‌ی چه‌كه‌كان له پۆلێنكردنهكهدا ره‌چاونه‌كراوه.