فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی له سووریا تێكشكا
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی، له جۆری سوخۆی ئێس 24، له سووریا تێكشكا و تاقمی فڕۆكه‌وانییه‌كه‌شی گیانییان له ده‌ستدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هۆكاری تێكشانی فڕۆكه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌كه له كاتی هه‌ڵفڕینی له بنكه‌ی ئاسمانی "حمیمیم"، له رێڕه‌وی خۆی لایداوه و تاقمی فڕۆكه‌كه‌ش نه‌یانتوانیوه خۆیان رزگار بكه‌ن.
هاوكات وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له فڕۆكه‌كه‌دا هه‌بووه.
فڕۆكه‌ی سوخۆی 24، بۆ پێكانی ئامانجه زه‌مینییه جێگیره‌كانه و دوو فڕۆكه‌وانی هه‌یه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له 30 ی ئه‌یلوولی 2015ه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌و جۆره فڕۆكانه‌ی بۆ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش، له سووریا، جێگیر كردووه.
دامه‌زراندنی بنكه ئاسمانییه‌كه‌ش، دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دۆما (په‌رله‌مان)ی رووسیا هات، كه رێگه‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌یدا، درێژه به كرده سه‌ربازییه‌كانی بدات له ده‌ره‌وه‌ی خاكی رووسیا.