سەربەخۆیی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران تاوتوێ دەكرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات
K24 - ھەولێر
ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەرلەمانی وڵاتەكەی باس لە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان و رووداوەكانی سووریا دەكات.
ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی ئێران بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە محەمەد جەواد زەریف، لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی و دوور لە چاوی راگەیاندنەكان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
بڕیارە زەریف، رووداوەكانی سووریا و پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان و دوا ھەڵوێستەكان بەرامبەر رێكەوتنی ئەتۆمی بۆ پەرلەمانتارانی ئێران باس بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 6 ئەم مانگە محەمەد جەواد زەریف، بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی مام جەلال لە ھەرێمی كوردستان بوو.