ئه‌یاد عه‌لاوی: زۆر سه‌یره پێش هه‌شت مانگ بارزانی پرسی ریفراندۆمی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌چی هیچ جووڵه‌یه‌ك نه‌كراوه
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق: بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌ره‌وه‌ریی و هاووڵاتیبوونی راسته‌قینه پێوێسته چه‌ندین به‌ندی ده‌ستوور بنووسرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆكۆماری عێراق ریاگه‌یاند: "من له‌وه تێناگه‌م و زۆر له‌لام سه‌یره، كه زیاتر له هه‌شت مانگ پێشتر له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام له به‌غداوه هیچ جوڵه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه نه‌كراوه".
عه‌لاوی ده‌ڵێت: "قه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م قه‌یران و دوایین قه‌یران نابێت، ئه‌گه‌ر هاتوو دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ته‌واو له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق نه‌یه‌ته ئاراوه".
ئه‌یاد عه‌لاوی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی میللی نیشتمانی بۆ چاكسازیی رایگه‌یاندووه: "پێویسته ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م له‌مپه‌ره‌كان رابماڵرێن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌رنجه‌كان ده‌ستوور تاكه سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام پێویسته چه‌ندین به‌ندی سه‌رله‌نوێ بنووسرینهوه تا هاووڵاتیبوونی راسته‌قینه بێته‌دی، یه‌كسانی و یه‌كتر قه‌بووڵكردن رووبدات".