سه‌رۆكی كۆمیسیۆن: بڕیاری ده‌ستگیركردنمان هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار: به‌هۆی سكاڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌رباره‌ی بڕیارێكی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن دادگایه‌كی عێراقییه‌وه دژی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه، بڕیارێكی سیاسییه و هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخاوه‌و لای ئێمه گرنگ نییه".
ئه‌مڕۆ 11/10/2017 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه له شاری به‌غدا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كردووه‌و ده‌ڵێن "سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵیان كردووه".
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی باڵا رایگه‌یاند: "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و بڕیاره به پشتبه‌ستن به سكاڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركراوه‌و ده‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقه".
به‌یره‌قدار ته‌ئكیدیكرده‌وه كه "دادگا به‌پێی ماده‌ی 329 له یاسای سزاكان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن ده‌ركردووه".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "حكومه‌ت به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی ده‌ركردوون، ئه‌و كه‌سانه خۆیان دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كردووه و ئیستا له‌لای دادگای عێراقی داواكراون، جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه و ئه‌سته‌م نییه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یان هه‌ر كاتێكی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێت".