ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەكات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا لە لایەنەكانی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ده‌كات به‌رامبه‌ر بڕیارەكانی ترامپ ھەڵوێستیان ھەبێت
K24 - هه‌ولێر:
ئێران ھەڕەشەی كشانەوە لە رێككەوتننامەكەی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك و دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا، ستراتیژیی نوێی ئەمریكای بەرانبەر بە وڵاتەكەی بە بڕیارێكی دوژمنكارانە ناوبرد و داوای لە لایەنەكانی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی كرد لەبەرانبەر بڕیارەكانی ترامپ لەوبارەوە، ھەڵوێستیان ھەبێت.
لە بەشێك لە بەیاننامەكەیدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەكات رێگە نەدەن سەرۆكی ئەمریكا بێڕێزی بە رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكەی نێوانیان بكات و دەشڵێت، ئەگەر ئەمریكا تاكلایەنە لەو رێككەوتنە بكشێتەوە، ئێران پابەندی ئەو رێككەوتننامەیە نابێت و چالاكییە ئەتۆمییەكانی لە ئاستێكی باڵادا دەستپێدەكاتەوە.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "هه‌ر كه‌سێك زیاتری بداتێ تره‌مپ هاوڕێیه‌تییه‌كه‌ی پێ ده‌فرۆشێت".
پێشوازی وڵاتانی سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین له ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی تره‌مپی سه‌ركۆنه‌كردووه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه درۆزنه‌كانی ناو قه‌ڵای دیموكراسیه‌تن".