عه‌لاوی داوای دیدارێكی نیشتمانی به‌په‌له ده‌كات
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق: به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی داوا له هه‌مووان ده‌كات به په‌له ره‌وشه‌كه هێوركه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14/10/2017 ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، داوای دیدارێكی "نیشتمانی" به په‌له ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دامركێنێته‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لاوی رایگه‌یاندووه: "به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی داوا له هه‌مووان ده‌كات، به په‌له بجووڵێن و ره‌وشه‌كه هێوركه‌نه‌وه و ئاگری ئه‌و قه‌یرانه دامركێننه‌وه، له كاتێكدا كه گه‌لی عێراق له ژێر كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دیاتی زۆردا ده‌ژی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ نابێت تا گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه‌ی شه‌فاف، له چوارچێوه‌ی عێراقیێكی فیدراڵی دیموكراسی یه‌كگرتوو نه‌یه‌ته كایه‌وه كه له مێژه داوای ده‌كه‌ین و ئێستاش دووباره داوای ده‌كه‌ین".
ئه‌یاد عه‌لاوی چه‌ندین جاره ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و گفتوگۆی كراوه ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی نه‌دراوه‌ته‌وه‌و به هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی ناوی ده‌به‌ن، نه‌ك بۆچوونی ده‌وڵه‌تی عێراق.