هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌بێت
بۆچی یه‌ڵدریم ئاماده نه‌بوو بچێته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیار بوو بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به سه‌ردانێك بگاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆببێته‌وه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیار بوو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، باس له ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات و هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی نوێ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی خاڵێكی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه، بن عه‌لی یه‌ڵدریم سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، یه‌كێك له بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، داوا كراوه هێزه‌كه‌ی توركیا له ناوچه‌كانی باكووری مووسڵ بكشێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
پێشتریش به‌رپرسانی باڵای توركیا رایانگه‌یاندووه، هیچ كاتێك ئاماده نین ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه بكشێننه‌وه.