پوتین له كاتی وه‌رگرتنی سه‌گێكدا په‌یامێكی سیاسی بۆ وڵاتێك ده‌نێرێت
سه‌رۆكی توركمانستان بۆ ساڵڕۆی له دایكبوونی سه‌گێك به‌دیاری ده‌داته پوتین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و كاته‌ی وه‌ك كاریكی سیمبولیكی، سه‌رۆككۆماری توركمانستان به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایكبوونییه‌وه، سه‌گێكی به‌ناوی (Faithful) پێشكه‌شی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا كرد، به‌ڵام به‌و شیوه‌یه‌ی ملی سه‌گه‌كه‌ی گرتووه‌و به‌رزیكردووه‌ته‌وه، دووچاری ره‌خنه هاتووه.
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی كه رۆژی 14/10/2017 بهراودكاریی رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له كرملینی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه مامه‌ڵه‌ی توندی قوربان قولی به‌ردی محهمهدۆفی سه‌رۆكی توركمانستان و ئه‌و شێوازه نه‌رم و نیانه‌ی ڤلادیمێر پوتینی له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو، چونكه سه‌رۆككۆماری توركمانستان ملی سه‌گه‌كه ده‌گرێت و له به‌رامبه‌ر پوتین به‌رزی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆكی رووسیا لێی وه‌رده‌گرێت و به ئارامی له باوه‌شی ده‌كات
ته‌نانه‌ت یه‌كێك له شرۆڤه‌كارانی ئێستگه‌ی كۆمهرسانت ئێف ئیمی رووسی پێیوایه "ئه‌و دیمه‌نه مانایه‌كی سیمبولیكی هه‌یه پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، كه بڕیاره مانگی مارسی ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌بچێت".
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "راده‌ستكردنی سه‌گه‌كه به‌و شێوه تونده دوور له به‌زه‌ییه ئاسیاییه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌گه‌كه به‌و شێوه نه‌رم و نیانه ئه‌وروپییه، مانای ئه‌وه‌یه "بڕیارێكی راست بده و چاودێرییه‌كی باوكانهت ده‌ست ده‌كه‌وێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه له توركمانستان ده‌ست بخه‌نه گه‌ردنته‌وه".
به‌ڵام میدیاكانی توركمانستان پاساو بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌هێننه‌وه‌و ده‌ڵێن: "هه‌ڵگرتنی سه‌گه‌كه به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه، شێوازێك بووه بۆ گوزارشتكردن له سرووشتی باش و ناوازه‌ی سه‌گه‌كه".