هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی پێگه‌یه‌كی گرنگی داعش كۆنترۆڵ ده‌كات
شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته یاریگای ره‌قه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17/10/2017، مسته‌فا بالی، گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه هاوكاریی ده‌كرێن رایگه‌یاند: "هێزه‌كانمان نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی له ره‌قه كه یه‌كێك بوو له دوییان پێگه گرنگه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه".
بالی له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی پێشڕه‌وی هێزه‌كانیان له جه‌نگی ره‌قه‌دا رایگه‌یاند: "ئێستا هێزه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری یاریگای ره‌قه و له‌و ناوچه‌یه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن".