نه‌تانیاهۆ: رێگه به دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران ناده‌ین له سووریا
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و وه‌زیری به‌رگری رووسیا كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17/10/2017 بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاند: "رێگه به بوونی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێرانی له سووریا ناده‌ین".
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا كه پاش دیداری نێوان نه‌تانیاهۆ و سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "به پله‌ی یه‌كه‌م باسی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی له سووریا كراوه و نه‌تانیاهۆ گوتوویه‌تی: ده‌بێت ئێران له‌وه تێبگات كه ئیسرائیل رێگه به درووستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی نادات له سووریا".