شاری ره‌قه كۆنترۆڵكرا
3250 كه‌س له شه‌ڕی ره‌قه‌دا كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
شاری ره‌قه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش له سووریا، دوای زیاتر له چوار مانگ شه‌ڕوپێكدادان ئه‌مڕۆ 17/10/2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتی ده‌كرێن كۆنترۆڵكرایه‌وه.
ته‌لال سه‌لۆ، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" به كوردستان24 راگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی و یاریگای شاره‌كه كۆنترۆڵكرایه‌وه، كه دوایین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش بوو، شاری ره‌قه به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانمان و ئێستا سه‌رقاڵی كێوماڵكرن و ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعشین".
ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه‌ی سووریا، له 6/6/2017 ده‌ستیپێكرد و له شه‌ڕه‌كانی ره‌قه‌شدا ژماره‌یه‌ك زۆر كوژراو و بریندار هه‌بووه، له‌وباره‌یه‌وه ته‌لال سه‌لۆ ده‌ڵێت: "3250 كه‌س له شه‌ڕه‌كانی ره‌قه‌دا كوژراون كه 1130 كه‌سیان خه‌ڵكی سڤیل بوون".