خامنه‌یی: ئه‌مریكا بۆیه توڕه‌یه له عێراق و وڵاتانی دیكه كۆسپمان له‌به‌ره‌ده‌م پلانه‌كانیدا داناوه
رێبه‌ری ئێران: جارێكی دیكه شكست به ئه‌مریكا دێنین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/10/2017 عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند: "سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شكستیهێناوه‌و ئێران جارێكی دیكه هه‌ره‌س به ئه‌مریكا ده‌هێنێ".
خامنه‌یی له‌وكاته‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆكان قسه‌یكردووه گوتوویه‌تی: "ناتوانین سه‌خافه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌بیركه‌ین و ده‌بێت له‌وه دڵنیابن كه ئێران، جارێكی دیكه شكست به ئه‌مریكا دێنێ".
ده‌رباره‌ی پێشڤه‌چوونه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خامنه‌یی گووتی: "ئه‌مریكا توڕه‌یه، چونكه ئێران، له عێراق و سووریا و لوبنان، كۆسپی له‌به‌رده‌م پلانه‌كانیدا داناوه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "ئێران له رێككه‌وتنه‌كه ناكشێته‌وه و پێشوازیی له پاڵپشتی وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات".