ئێران: قه‌بووڵ ناكه‌ین ئیسرائیل زه‌وی ئاسمانی سووریا ببه‌زێنێ
محه‌مه‌د باقری: له‌گه‌ڵ سووریا هێڵه گشتییه‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان دیاریكردووه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د باقری، سوپاسالاری ئیران، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دیمه‌شق، دوێنێ هۆشداریدایه ئیسرائیل، سنووری زه‌مینی و ئاسمانیی سووریا نه‌به‌زێنێ".
میدیا فه‌رمیییه‌كانی ئێران و سووریا رایانگه‌یاندووه "باقری له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و گرووپه چه‌كداره‌كاندا، به‌ڵێنی هاوكاریی به سوپای سووریا داوه".
باقری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌كه‌ی گووتی: "قه‌بووڵ ناكه‌ین ئیسرائیل هه‌ر كاتێك ویستی، پێشێلی خاك و ئاسمانی سووریا بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه له دیمه‌شقین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له هاوكارییه‌كانمان به‌رامبه‌ر دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان بكه‌ینه‌وه و هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌و هاوكارییانه‌مان دیاریكردووه".