نه‌مسا به سه‌گى پۆليسى سه‌رنشينانى هێڵى ئاسمانى توركيا ده‌پشكنێت
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ناڕه‌زايه‌تى له دژى به سه‌گ پشكنينى سه‌رنشينانى هێڵى ئاسمانى توركيا له ڤيه‌ننا ده‌ربڕى.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، به‌رپرسانى باڵيۆزخانه‌ى توركيا له نه‌مسا چوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى ڤيه‌ننا و پرسياريان له باره‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى كارمه‌ندانى گومركى فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: زانيارى ئه‌وه‌مان له‌به‌رده‌سته كه رێككاره‌كانى پشكنين له دژى سه‌رنشينانى سه‌رجه‌م هێڵه ئاسمانييه‌كان گيراوه‌ته به‌ر.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كه باڵيۆزخانه‌كه‌يان داواى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كردووه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌يه بكات و رێنمايى ئاراسته‌ى كارمه‌ندانى گومركى فڕۆكه‌خانه‌ى ڤيه‌ننا بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كارمه‌ندێكى فڕۆكه‌خانه‌ى ڤيه‌ننا به سه‌گى پۆليسى سه‌رجه‌م سه‌رنشينانى هێڵى ئاسمانى توركيا ده‌پشكنێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسى ئه‌نادۆڵ.