ئه‌ڵمانیا له منداڵانی داعش ده‌ترسێ
به‌رپرسی هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا هۆشداری درووستبوونی نه‌وه‌یه‌كی نویی داعش ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند: "منداڵی داعشه كوژراوه‌كانی ناوچه‌كانی جه‌نگ له سووریا و عێراق، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان درووستكردووه كه نه‌وه‌یه‌كی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌كدارانی داعش درووست بكه‌ن".
هه‌واڵگری ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "زیاتر له 950 كه‌س له ئه‌ڵمانیاوه رۆیشتبوونه ئه‌و ناوچانه و په‌یوه‌ندیان به چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا كردبوو،20%ـی ئه‌و كه‌سانه ئافره‌ت و 50% یان منداڵ بوون".
له‌كاتێكدا چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراق، خاكی زۆریان له ده‌ستداوه، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ژن و منداڵانه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌ڵمانیا. جۆرج ماسن، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ناوخۆیی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا پێویسته به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توندوتیژی له‌ناو ئه‌و منداڵانه‌دا ئاماده بێت".
ماسن گوتوویه‌تی: "مه‌ترسییه‌كی زۆر له گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كان ده‌بینم، ئه‌و منداڵانه‌ی تێكه‌ڵی تیرۆریسته‌كان بوون و وانه‌یان خوێندووه له ناوچه‌كانی جه‌نگ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه رێگه بۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێ خۆشده‌كات لێره ببنه تیرۆریست".
ساڵی رابردوو مێرمنداڵێكی ئه‌ڵمانی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بی عێراقی ته‌مه‌ن 12 ساڵان، هه‌وڵێكی شكستخواردوویدا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له شارۆچكه‌ی لۆدفیگشاڤنی رۆژئاوای وڵات".