به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا بۆ باسكردنی چه‌ند پرسێكی ئه‌منی دێته عێراق و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه
له عێراق شكانی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسان تاوتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "تینا كایدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسی و سه‌ربازی به وه‌كاله‌ت، به سه‌ردانێك دێته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ باسكردنی چه‌ند دۆسێیه‌كی ئه‌منی، سه‌ردانی عێراق و ئیسرائیل و كوه‌یت و قه‌ته‌ر ده‌كات".
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه "ئه‌م هه‌فته‌یه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسی و سه‌ربازی به وه‌كاله‌ت، دێته ناوچه‌كه و له عێراق و ئیسرائیل و كوه‌یت و قه‌ته‌ر چه‌ند پرسێكی ئه‌منی تاوتوێ ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "كایدانۆڤ، له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بنكه‌ی ناوه‌ندیی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كات".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، ده‌رباره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق و شكاندنی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه".