نووری مالیكی: باڵێكی یه‌كێتی نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی بچینه ناو كه‌ركووكه‌وه
مالیكی: په‌یوه‌ندی نێوان قاسم سوله‌یمانی و ئیران كۆنه
K24 - هه‌ولێر:
نوری مالكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت، ئه‌گه‌ر هاوكاریی باڵێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌بوایه، نه‌یانده‌توانی بچنه ناو شاری كه‌ركووكه‌وه".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه به‌فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووری مالیكی باسی ئه‌و بارودۆخه ده‌كات كه به‌هاوكاری باڵێكی یه‌كێتی له كه‌ركووك درووست بووه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی باڵێكی یه‌كێتی به قاسم سوله‌یمانی و ئێران و ئاسانكاریی ئه‌و باڵه‌ی یەكێتی نەبوایە، ھەرگیز نەماندەتوانی بچینه ناو شاری كەركوكه‌وه".
مالكی ده‌ڵێت: " په‌یوه‌ندی سیاسی و بازرگانی نێوان یه‌كێتی و ئێران كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی رژێمی پێشوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوایه هیچ كاریگه‌رییه‌ك درووست نه‌ده‌بوو و ئه‌گه‌ر له رێگه‌ری ئه‌و كه‌سه (قاسم سوله‌یمانی) نه‌بوایه، بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو".
رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، قاسم سوله‌یمانی له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه، توانی بڕیاری كشانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بێنێته‌دی و به‌وهۆیه‌شه‌وه هێنرانه ناو شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌وه.
سه‌رنجام بووه هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س و درووستبوونی شه‌ڕ و گرژی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
رۆژی هه‌ینی 20/10/2017 له‌وكاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له پردێوه چه‌ندینجار هێرشی فراوانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌موو ھێرشه‌كانیان تێكشكێنرا و زیانێكی گه‌وره‌یان له‌و هێزانه‌دا.