حه‌سه‌ن پلایسی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له ئه‌ردۆغان ده‌كات
"چاوه‌ڕوانی گورزی كوشنده‌ی حه‌شدی شه‌عبی بكه"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن پلایس، شاره‌زای ته‌قینه‌وه له مه‌كته‌بی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌كات و داوای لێده‌كات به زووی هێزه‌كانیان له عێراق بكێشنه‌وه".
حه‌سه‌ن پلایس كه ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڤیدیۆكانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌كات و سوكایه‌تی به كورد ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی له ئه‌ردۆغانه و ده‌ڵێت: "سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هێزه‌كانت به خێرایی له خاكی عێراق نه‌كێشیته‌وه، پاڵه‌وانانی عێراق، به‌تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ڵامێكی توندت ده‌ده‌نه‌وه‌و گورزێكی كوشنده‌ی وه‌هات لێده‌درێت له‌بیرت نه‌چێته‌وه".
حه‌شدی شه‌عبی، میلیشیایه‌كی شیعه‌یه و به فه‌رمانی مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی شیعه‌كان، عه‌لی سیستانی پێكهێنراوه‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و چه‌كیان بۆ دابینكراوه و راهێنانیان پێده‌كرێت. سوپای عێراقیش ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی بۆ جه‌نگی داعش له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی وه‌رگرتووه‌و كڕیوه، خستوویه‌تییه به‌رده‌ستی ئه‌و هێزانه و ئێستا شه‌ڕی كوردی پێده‌كه‌ن".