"كۆتایی یارییه‌كه روون نییه و هاوپه‌یمانێتیه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك هێڵی سه‌ر لمه و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه"
گاردیان: به‌هۆی هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا تا ئێستا ئێران براوه‌ی سه‌ره‌كییه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی سه‌روتاره‌كه‌ی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخانكردووه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌گه‌ر رێكخراوی داعش له عێراق و سووریا له جه‌نگدا شكست بهێنێت، براوه‌ی یه‌كه‌م ئێرانه".
هه‌روه‌ها باسی كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعشی كردووه له سووریا، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" توانرا چه‌كدارانی داعشی لێ وه‌ده‌ربنرێت.
له سه‌روتاره‌كه‌دا به‌راوردی نێوان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه كوردییه‌كانی سووریا له ره‌قه و بارودۆخی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزه ناوخۆییانه‌ی پشكیان له جه‌نگی داعش هه‌بووه په‌له‌یانه له‌و ئاژاوه‌یه‌ی له ناوچه‌كه‌دا درووستبووه، پێگه‌كانی خۆیان بچه‌سپێنن كه بۆشایی داعش درووستیكردووه".
رۆژنامه‌كه به گرنگییه‌وه باسی هاوپه‌یمانێتییه گۆڕاوه‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌كات و به كێشانی هێڵ له‌سه‌ر لم ناویبردووه‌و ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانێتییه‌كان به‌رده‌وام له جووڵه‌دایه و كه‌س ناتوانێت پێشبینی ئه‌وه بكات، كۆتایی یارییه‌كه چۆن ده‌بێت".
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تا ئێستا ته‌نها ده‌وڵه‌تی براوه له‌و بارودۆخه‌دا ئێرانه و به‌راورد به‌و جه‌نگانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌شداره تێیدا و زیانی كردووه، له‌مه‌یاندا براوه‌یه.
رۆژنامه‌كه وای ده‌بینێت، هه‌ژموونی ئێران له عێراق و سووریا و لوبنان به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی خۆی یان ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی پاڵپشتیان ده‌كات، بووه‌ته هۆی سوودێكی زۆر بۆ ئێران و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه ده‌ست ئێران كه‌وتووه.