ئێران له‌باره‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی میلیشیاكانی له عێراق وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پێویسته ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كان بچنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ره‌خنه له لێدوانه‌كانی، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێت، كاتێك داوای كرد، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی له عێراقن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی تیلرسنی داوه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌و عێراقیانه‌ی راپه‌ڕین تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، بڕۆن بۆ كامه وڵات؟".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نوسیوویه‌تی "سیاسه‌تی ئه‌مریكا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و مه‌یلی ته‌نها بۆ پترۆدۆلاره".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/10/2017 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سعوودیه‌وه گووتی: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهێنان به داعش، پێویسته ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، پێویسته چه‌كداره بیانییه‌كانی عێراق و راوێژكاره ئێرانییه‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌و رێگه به گه‌لی عێراق بده‌ن سه‌رله‌نوێ كۆنترۆڵ بكه‌وێته‌وه ده‌ستی خۆیان".
ئه‌و قسانه‌ی تیلرسن له كاتێكدابوو كه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گه‌شتێكدابوو بۆ وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه.