عێراق له رازیكردنی رووسیا بۆ پشتكردنه كورد شكست دێنێ
جه‌عفه‌ری: له ده‌ستووردا برایانی كورد مافی پێكهێنانی هه‌رێمی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه نه‌ك جیابوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وێڕای ده‌ربڕینی ریزی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، داوایكرد سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له رێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و رێز له یه‌كتری بگیرێت و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی رووسیا سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گووتی: "ئێمه له داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان تێده‌گه‌ین و پێمانوایه باشتره ئه‌و داخوازیانه به ره‌چاوكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت".
ده‌رباره‌ی نێرده‌ی دیپلۆماسی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان لاڤرۆڤ گووتی: "به‌غدا داوای مۆسكۆ نه‌كردووه كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر دابخات و كونسوڵخانه‌ی رووسیا له هه‌ولێر كاره‌كانی به‌رده‌وامه و هاوشێوه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا و سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانی ئێمه له جیهان و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا كاره‌كانی ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/10/2017 له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له مۆسكۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گووتی: "سه‌رله‌نوێ ته‌ئكید له پابه‌ندبوونمان به سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌رده‌بڕین، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانین هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه، به رێگای گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نیشتمانی، به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته ئیتنی و تائیفی و سیاسییه‌كان و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گووتی: "له ده‌ستووردا برایانی كورد مافی پێكهێنانی هه‌رێمی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه مافی جیابوونه‌وه‌یان له عێراق هه‌بێت و هه‌مووان ده‌زانن ریفراندۆم پشتی به ده‌ستوور نه‌به‌ستبوو، حكومه‌تی عێراق هیچ پێكهاته‌یه‌كی نه‌كردووه‌ته ئامانج و ویستوویه‌تی ئه‌و گرفتانه‌ی هاتنه ئاراوه بیگه‌ڕێنێته‌وه چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا".
هه‌روه‌ها گووتی: "برایانی كورد به‌شدارن له عێراق و سه‌رۆككۆمار و چه‌ندین پۆستی گرنگیان له حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه و سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر تیرۆردا به به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق بوو".