وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گه‌يشته به‌غدا
ريكس تيله‌رسن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به سه‌ردانێكى رانه‌گه‌يه‌ندراو گه‌يشته به‌غدا.
K24 – هه‌ولێر:
ريكس تيله‌رسن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به سه‌ردانێكى رانه‌گه‌يه‌ندراو گه‌يشته به‌غدا.
بڕياره تيله‌رسن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆببێته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسه هه‌نووكه‌ييه‌كانى عێراق له سه‌روويانه‌وه ره‌وشى كه‌ركووك و له‌شكركێشى سوپا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و شه‌ڕى تيرۆر مژارى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و تيله‌رسن بن.