حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كات
قه‌يس خه‌زعه‌لى، رايگه‌ياند، له‌سه‌ر ئه‌مريكا پێويسته هێزه‌كانى له عێراق بكێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى جوڵانه‌وه‌ى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، قه‌يس خه‌زعه‌لى، رايگه‌ياند، له‌سه‌ر ئه‌مريكا پێويسته هێزه‌كانى له عێراق بكێشێته‌وه.
خه‌زعه‌لى گوتيشى: دواى ئه‌وه‌ى پاساوى بوونى داعش له عێراق نه‌ماوه، پێويسته ئه‌مريكا هێزه‌كانى له عێراق پاشه‌كشێ پێ بكات.
ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيله‌رسن رايگه‌ياندبوو، پێويسته ميليشيا ئێرانييه‌كان عێراق بهجێبهێڵن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه قه‌يس خه‌زعه‌لى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌سه‌ر هێزه سهربازييهكانتان پێويسته له ئێستاوه ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له عێراق ده‌ربچن و دواى ئه‌وه‌ى پاساوى بوونى داعش نامێنێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ و بێ دواكه‌وتن له عێراق ده‌ربچن.
ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌توايه‌كى عه‌لى سيستانى مه‌رجه‌عى زۆرێك له شيعه‌كانى عێراق له 13ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014 واته سێ رۆژ دواى كه‌وتنى مووسڵ پێكهێنرا.
سه‌ره‌تا ئه‌ركى ئه‌و ميليشيايانه پاراستنى سنوورى پارێزگاكانى باشوورى عێراق بوو به رووى هێرشى چه‌كدارانى داعشدا.
دواتر له 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ياساى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى په‌سند كرا.
هه‌ريه‌ك له كورد و سوننه و پێكهاته‌كانى ديكه ئه‌و ميليشيايانه به ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆيى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌و ميليشيايانه له سه‌ر شێوه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌برێن و دڵسۆزى خۆيان بۆ ئێران و سيستمى ويلايه‌تى فه‌قيهى شيعهگهراكان له جيهان به گشتى و ئێران به تايبه‌تى نه‌شاردووه‌ته‌وه.
قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران راسته‌وخۆ سهرپهرشتيان ده‌كات و زۆرينه‌ى فهرماندهكانيشيان ئه‌و ديله عێراقييه شيعانهن كه له ماوه‌ى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران‌دا به ديلى كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئێران و خراونه‌ته ژێر پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك و ديارترين ئه‌و كهسانهشيان هادى عامرييه.